برای بەڕێزمان کاک ئاوات عومەر کاکی
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک حاجی عومەر، باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت، بۆ ئەم ماتەمە هاوخەمتانم و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە رۆڵتان لە خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورد بەرچاوە.
لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان