رفعەت عەبدوڵا بۆ یادی رووخانی سەدام حسێن دەڵێت: گەلی عیراق بەکوردو عەرەبەوە دەستکەوتی زۆریان بەدەستهێناوە

کوردستان 10:39 AM - 2026/04/09

٢٠٢٦/٤/٩، یادی ڕووخانی یەکێک لەدیکتاتۆرەکانی مێژووە کەهێزەکانی هاوپەیمانان بەهاوکاری ڕاستەوخۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، گەلانی عیراقیان لەدەستی دیکتاتۆریەت و خۆسەپێنی و حوکمی تاکڕەوی و زەبروزەنگی بەعسی رەفتار فاشی ڕزگارکرد.
دوای ٢٣ ساڵ، گەلی عیراق بەکوردو عەرەبەوە دەستکەوتی زۆریان بەدەستهێناوەو مەترسی سەرکوتکردن و جینۆسایدو چەکی کیمیایی و چەوسانەوە نەماوەو دەرفەت و توانای گەورە لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی عیراق ببێتە نیشتمانێكی باشتر بۆ سەرجەم ڕۆڵەکانی و ئیرادەی بەهێز هەیە عیراقی فیدراڵی دیموکراسیترو، دەستوری گەل پەسەند زامنی پاراستنی هەمووان بێت.
هیوادارین تێکڕای لایەنە عێراقییه‌كان به‌گیانێكی ‌بەرزی بەرپرسیارانەو نیشتمانیانە کاربکەن کەژیان و شکۆو ئایندەی نەوەکانی ئەم وڵاتە پارێزراوو سەقامگیری و ئارامی وڵات خەمی هەمووان بێت.

ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو