تا بمێنی شتی سەیر دەبیستی، لەگوندی پیرە فەقیرەی سەربەناحیەی كۆكس لەسنوری قەزای كفری دوو كەس بەشێوەیەكی نامۆ مەڕی شوانێك دەبەن و ناچاری دەكەن لە ڤیدیۆیەكدا بڵێت زەكاتە.
چیرۆكەكە بەمشێوەیەیە، دوو كەس كە دەمامكیان بەستووە، مەڕێك لە شوانێك دەبەن و ڤیدیۆی پێ تۆمار دەكەن كە بڵێت ئەم مەڕە بە زەكات بە ئێوە دەدەم.
ساڵح محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی كۆكس ڕووداوەكە بەمشێوەیە بۆ گەلی كوردستان دەگێڕێتەوە: ڕووداوەكە رۆژی سێشەمەی ڕابردوو ڕوویداوە، لەوكاتەی شوانێك بەناوی مەردان حەیدەر لەنزیك گوندەكەی خۆیان مەڕوماڵاتەكەی خۆی لە وەڕاندووە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب كە دوو كەسی دەمامكداری تیادابووە، هاتوون شوانەكەیان دەستبەسەركردوەو تەقەیان بەسەریدا كردووە، دواتر بە شوانەكەیان وتوە بڕۆ كام مەڕە باشە لەناو ڕانەمەڕەكەدا بۆمان بهێنە، پاشان شوانەكەیان ناچار كردووە بەڤیدیۆ بڵێت ئەو مەڕەی بە زەكات پێداون.
بەڕێوەبەری ناحیەی كۆكس بەردەوام دەبێت لە گێڕانەوەی چیرۆكەكە و دەڵێت، دوای بردنی مەڕەكە ئەو دوو كەسە شوێنەكەیان بەجێشتووەو بەڕێگای كفری دا ڕۆیشتوون.
ئەو دوو كەسەی ئەم دزییەیان كردووە فێڵێكیان كردووە بۆ ئەوەی ئاشكرا نەبن، گوێبیستی بەڕێوەبەری ناحیەی كۆكس بن تا وردەكاریەكان بزانن.