ی.ن.ك لە ڕێگەی تیمەكانی لە حكومەت و نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وە بەردەوامن، لە خزمەتكردنی كەرتی تەندروستیی قەزای كۆیە .
بەڕووبەری نەخۆشخانەی شەهید د.خالیدی فێركاری بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند، هەمیشە ی.ن.ك دەستپێشخەر بووە لەپێناو خزمەت گەیاندنی كەرتی تەندوستی شارەكە و لە دەستكەوتێكی مێژوویدا بۆ یەكەمجار ئامێرێكی قەستەرەی دڵ بۆ بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی كۆیە دابینكرا.