هەرێمی كوردستان پێشوازی لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەكات

کوردستان 10:01 AM - 2026/03/20

كەناڵی گەلی كوردستان، رووماڵی رێوڕەسمی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی كرد و لەگەڵ یەكەم تیشكی خۆری بەیانی، مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان پڕ بوون لەو موسوڵمانانەی كە بە جلوبەرگی كوردی و دڵێكی پڕ لە ئومێدەوە روویان لە ماڵەكانی خودا كرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژنی رەمەزان.

كەشوهەوای ئەمساڵی جەژن تەنیا بۆنەیەكی ئایینی نەبوو، بەڵكو تابلۆیەكی تەبایی بوو. لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان، مامۆستایانی ئایینی لەسەر مینبەرەكانەوە بە دەنگێكی  پڕ لە سۆزەوە، نزا و پاڕانەوەكانیان بۆ ئاییندەیەكی گەشتر و ئارامتر بۆ كوردستان بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو