کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كێشەی نیشتەجێبونی خێزانێكی خاوەن چوار شەهید لە پیرەمەگرون چارەسەركرا

.

10:47 - 18/02/2020

سیروان سەرحەد قایمقامی قەزای دوكان بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند ماوەی چوار ساڵە وەك هاوكاری خانووی بەڕێوەبەری ناحیەیان پێداون و ئێستاش ئیدارەی ناحیەكە بەپێ یاسا و ڕێنمایی بەو خاوەن ماڵەی وتووە دەبێت چوڵی‌ بكەن و بڕیاری بەڕێز دادوەری بۆ وەرگیراوە ، وتیشی لەسەر ئەركی خۆی و بەشێوەی كاتی خانوی نیشتەجێبونی بۆ دابین كردون ،تا لەم كاتەدا و بەو سەرمایە گرفتی نیشتەجێبونیان نەبێت، لە داهاتوشدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی ناحیەكە و بە هاوكاری هەموولایەك شوێنێكی نیشتەجێبونی هەمیشەیان بۆ دابین دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە