کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داعش لە رووی سەربازییەوە لەناوچوو بەڵام هێشتا مەترسین

.

11:57 AM - 24/03/2019

لە دوای ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرت ئاڵای سەركەوتنیان لە گوندی باغوز لە سوریا هەڵكرد ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا لە كۆشكی سپی پێشوازی لەو سەركەوتنە كرد و شكستهێنانی خەلافەتی پێنج ساڵەی ئەو گروپە تیرۆرستییەی راگەیاند ، بەڵام هۆشدایدا لەوەی ئەو گروپە تیرۆرستییە هێشتا مەترسین و رایگەیاند ئەمریكا بەردەوام بە ئاگا دەبێت تاكو داعش بە تەواوی لەناودەچێت و سەرەرای ئەوەی لە ناوچەكانی سوریا و عیراق دەسەڵاتیان نەماوە لە كاتێكدا 88 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیان كۆنترۆڵكردبوو بەڵام لە وڵاتەكانی نەیجیریا و فلیپین چالاكن.
دۆناڵد ترەمپ وتیشی: داعش هەموو هێز و پایەیەكی لە دەستداوە و ئەمریكا لە گەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەكانی بەردەوام دەبێت لە هەر كاتێك و لە هەر شوێنێك تاكو بەتەواوی داعش كۆتای دێت.
هاوكات تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش پێشوازی لەو سەركەوتنە كرد و بە سەركەوتنێكی مێژوویی وەسفیكرد و رایگەیاند حكومەتەكەی بەردەوام دەبێت لە لەناوبردنی ئەو ئایدیۆلۆجییە ژەهراوییەی داعش.
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنساش لای خۆیەوە رایگەیاند هێشتا مەترسییەكان ماون و پێوستە شەڕی دژی گروپە تیرۆرستییەكان بەردەوام بێت.
.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە