کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رونکردنەوەیەک لە تەندروستی گەرمیانەوە

.

09:09 PM - 15/01/2019

 

سەبارەت بە ھەواڵی بڵاوبونەوەی نەخۆشی «ئەنفلۆنزای بەراز» لە سنورەکەدا، وەکو تەندروستی گەرمیان جەختدەکەینەوە کە نەخۆشیەکە تائێستا لە سنورەکەدا نیە، ئەو ھاوڵاتیەش کە گومان دەکرێت ھەڵگری ڤایرۆسەکە بێت لە شوێنی دیکەی دەرەوەی گەرمیان توشبوە و بۆ چارەسەریش رەوانەی سلێمانی کراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیی دایە.
وەکو تەندروستی گەرمیان وێڕای جەختکردنەوە لە نەبونی نەخۆشیەکە لە سنورەکەمان، ھاوکات ھەمو ساڵێک و لە ھەر وەرزێک دا ھەندێک ھەنگاوی خۆپارێزی دەنێین وەکو ئامادەکردنی قاوش و ستافی پزیشکیی بۆ رێگریکردن لە ئەگەری سەرھەڵدانی ھەر جۆرە پەتایەک و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسە وەرزییەکان.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە