.
02:54 PM - 17/07/2018
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا جەختیان لەوەكردەوە: یانەی چێڵسی ئینگلیزی زۆر نزیكبۆتەوە لە بەدەستهێنانی تواناكانی دانیێلی رۆگانی بەرگریكاری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.
لەو بارەیەوە پێگەی ئەلیكترۆنی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویكردەوە: ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەیە لەبەرامبەر بڕی 50 ملیۆن دانییلی رۆگانی بۆریزەكانی بگوازێتەوە، پێگەكە باسی لەوەشكرد: سەرباری ئەوەی بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە و ئیدارەی یانە ئیتاڵیەكە دووپاتیانكردۆتەوە: بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابن بەڵام پێدەچێت لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە سەبارەت بە چارەنوسی ئەو بەرگریكارە ئەنجام بدەن، پێگەكە ئاماژەی بەوەشكرد: ماوریسیۆ ساری راهێنەری نوێی یانە لەندەنیەكە ئارەزووی ئەوە دەكات جارێكی تر لەژێرسەرپەرشتی خۆیدا كار لەگەڵ ئەو بەرگریكارە بكات بەو پێیەی پێشتر لەریزی یانەی ناپۆلی سەرپەرشتی رۆگانی كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە