کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵەبجە: پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی جەژندا هاتنی گەشتیاران زیاد بكات

.

06:23 PM - 13/06/2018

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت لەڕۆژانی جەژندا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران سەردانی ناوچە گەشتیاریەكانی هەڵەبجە‌و هەورامان بكەن، تەئكیدیش دەكاتەوە، هەر خاوەن پڕۆژەیەكی گەشتیاری نرخ بەرزبكاتەوە، شوێنەكەی پێ دادەخرێت.
سامان كەریم بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان ڕایگەیاند: هەموو ئامادەكاریەكمان بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كردووە‌و چەند لیژنەیەكیشمان پێكهێناوە بۆ چاودێریی نرخ ‌و خزمەتگوزاری شوێنە گەشتیارییەكان‌و رێنماییدان بە گەشتیاران.
وتیشی: هەر هاوڵاتیەك سكاڵای لەسەر هەر خاوەن پڕۆژەیەكی گەشتیاری هەبێت‌و نرخ بەرزبكاتەوە، سزا دەدرێت كە بە غەرامە كردن دەستپێدەكات تا داخستنی شوێنەكەی.
هەروەك پێشبینیكرد، بەهۆی نەمانی شەڕی داعش‌و ئاسانكاری بۆ كۆمپانیا گەشتیارییەكان، لەرۆژانی جەژندا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران بەتایبەت لە ناوەڕاست‌و باشووری عیراقەوە سەردانی شوێنە گەشتیاریەكانی پارێزگای هەڵەبجە بكەن.

cQlGtUUKYyo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە