کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

را گەیاندنی هە ڵمەتی واژۆ كۆكردنەوە بۆ دەستورێكی سێكولار

.

12:34 PM - 04/08/2015

لە شاری هەولێر هەڵمەتی بەڵێ بۆ دەستورێكی سێكولار لە هەرێمی كوردستان وەك یەكێك لە پڕۆژەكانی ناوەندی سێكولار لە كوردستان بۆ بەدیهێنانی دەستورێكی سێكولار ڕاگەیەنرا. هەڵمەتی واژۆ كۆكردنەوە بۆ دەستوری سێكولار بەهاوبەشی چالاكوان و لایەنە سیاسی و ڕێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی لەشارەكانی كوردستان و لەدەرەوەی وڵات دەستیپێكرد. لەكاتێكدا حزبە دەسەڵاتدارەكانی كوردستان لیژنەیەكی ٢١ كەسیان بۆ نوسینەوەی دەستور دیاریكرد، ئەم كەمپینە لەیاداشتێكدا بانگەوازی خەڵكی كوردستانی كرد كە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم هەڵمەتە ڕابگەیەنن لە پێناو لابردنی ماددەی ٦ و هێنانەدی دەستورێكی سێكولار، دوور لە جیاكاری مرۆڤەكان و مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ. ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیە.

22339482015_111.jpg

31339482015_11816049_1153952294619918_8.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە