کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا ستراتیژی نوێی بەرگری ئاسایشی نیشتمانی رادەگەیەنێت

.

08:27 PM - 19/01/2018



وەزیری بەرگری ئەمریكا ستراتیژییەتی نوێی واشنتۆنی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی راگەیاند.
جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ستراتیژییەتی واشنتۆنی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی راگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد: پێویستە بە هەموو توانامانەوە روبەڕوی دوژمنایەتی ببینەوە و سەرنج لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا چڕبكەینەوە.

 وتیشی سەركەوتوو دەبین لەهەر جەنگێكدا ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەكان شكستیان هێنا و ئەمریكا لە توانایدایە روبەڕوی سەرجەم هەڕەشەكان ببێتەوە ، جەیمس ماتیس راشیگەیاند: كەمكردنەوەی بودجەی بەرگریی كاریگەری خراپی بۆ سەر سوپای ئەمریكا دەبێت و پێویستە كۆنگرێس بودجەی بەرگریی زیاد بكات و هەریەكە لە ئێران و كۆریای باكووریشی بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی جیهان وەسفكرد.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە