کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەیەك لێپرسراوی خانەقین سەردانی ماڵی سەرۆك مام جەلالیان كرد

.

11:47 AM - 12/01/2018

لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد هەڤاڵانی مەڵبەندی رێكخستنی خانەقینی یەكێتی و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی ئیداری شارەكە، لەدیدارێكدا بارودۆخی‌ سیاسیی و ئەمنییی و ئیداری خانەقین لەگەڵ رۆڵ و سیاسەتی یەكێتیی‌ نیشتمانی بۆ دەربازبوون لەكێشە و قەیرانەكان و هەنگاونان بۆ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی تاوێكرا.
لە دیدارەكەدا كە دكتۆر خەسرەو گوڵ محەمەد و قوباد تاڵەبانی ئامادەی بوون، شێركۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی بەناوی ئامادەبوان و  ئەندام و لایەنگرانی سنوری مەڵبەندەكەوە خۆشحاڵیی نیشاندا بەو دیدارە، ئاماژەیكرد بۆ رۆڵی كادیرانی یەكێتیی نیشتمانیی لەو سنورە بۆ پێكەوەژیان و تەبایی و  رێكخستنی جەماوەر و تەیاركردنیان بەچەكی ورەبەرزیی و نوچنەدان  لەبەردەم هەڕەشەكان.
لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی  راشیگەیاند: لە راپەڕاندنی ئەركەكانماندا لەهەردوو  ئاستی حزبیی و كۆمەڵایەتیش هەمیشە رێنمایی و روانینی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال دەكەینە ئیلهامی كارەكانمان، بەردەوامیش  گرنگی پاراستنی  یەكریزیی  نێو یەكێتیی و كاری پێكەوەیی رەچاو دەكەین و سیاسەتی چەپكە گوڵەكەش رێنمای كارەكانمانە كە دەتوانین لێوەی خزمەت بەكۆمەڵانی خەڵك بكەین و گەشەش بەحزبەكەمان بدەین.
لەو دیدارەدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئاڕاستەی‌ سیاسەت و ستراتیژی‌ یەكێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانی‌ بۆ دەربازبوون لە قەیران و كێشەكان روونكردەوە و پێویستی بەستنی كۆنگرەی بۆ نوێبوونەوە و یەكخستنەوەی زیاتری ریزەكانی یەكێتی دووپاتكردەوە.
لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، بیروڕا سەبارەت بە دۆخی یەكێتی و چۆنیەتی زەمینەسازی و هەنگاونان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانی ئاڵوگۆڕكرا.
هەر لەمیانەی دیدارەكەدا، كادیرانی بەشداربووی كۆبوونەكەوە لەگەڵ خستنەڕووی پێشنیاز و تێبینیەكانیان بۆ باشتر ئەنجامدانی كار و چالاكییەكانیان لەپێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك، دووپاتیشیانكردەوە: هەردەم درێژە بە رێباز و روانینە واقیعیەكانی سەرۆك مام جەلال دەدەن بۆ یەكڕیزی نیشتمانیی و یەكێتیی ناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی.
كادیرانی سنوری مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی، باسیان لەوەشكرد: هەوڵەكانی سەرۆك مام جەلال بۆ بەدیهێنانی ئاشتەوایی و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی خانەقین و پارێزگاریكردن لەمافەكانیان هەرگیز لەبیرناكرێت.
لای خۆشیەوە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ستایشی‌ كار و چالاكییەكانیانی كادیرانی سنوری مەڵبەندی خانەقینی كردو رۆڵ و خۆراگری كادیرانیشی لەم دۆخەی ئێستادا بەرزنرخاند.

294681212018_1436171112018_2018011110281.jpg

364681212018_3935171112018_2018011109514.jpg

414681212018_5635171112018_2018011112374.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە