کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كرماشان لە پلەی یەكەمی هەناردەكاراندایە بۆ عیراق

.

08:02 PM - 12/09/2017

(خەلیل حەیدەری) بەڕێوەبەری گشتی گومركی كرماشان رایگەیاندوە، پارێزگای كرماشان لەرووی هەناردەكردنی كاڵا‌و شمەكەوە بۆ عیراق، پلەی یەكەمیان لەسەر ئاستی گومركەكانی ئێران وەرگرتووە. (خەلیل حەیدەری) راشیگەیاندوە، لەماوەی 5 مانگی رابردووی ئەمساڵدا زیاتر لە 5 ملیۆن‌و 334 هەزار تۆن كاڵاو شمەك بە بەهای زیاتر لە 2 ملیارو 658 ملیۆن دۆلار لە ئێرانەوە هەناردەی عیراق كراوە، لەو ژمارەیەش پشكی پارێزگای كرماشان ملیۆنێك‌و 831 تۆن كاڵا بووەو بەهاكەشی زیاتر لە 767 ملیۆن دۆلار بووە. بەڕێوەبەری گشتی گومركی كرماشان وتیشی، گومرگەكانی پارێزگای كرماشان لەرووی كێشەوە لەسەدا 34‌و لەرووی داهاتیشەوە لەسەدا 29ی ئەو هەناردەیان بەركەوتووە، بەو شێوەیەش پلەی یەكەمی لەنێو گومرگەكانی تری ئێراندا وەرگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە