کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەحموود جبریل: كۆمەڵی نێودەوڵەتی هۆكارە بۆ چوونی گەنجان بۆ ناو داعش

.

03:34 PM - 24/05/2015

بەرپرسێكی باڵای لیبیا رایگەیاند: كۆمەڵی نێودەوڵەتی ناراستەخۆ هۆكارە لە چوونی گەنجان بۆ ناو گرووپی تیرۆریستی داعش. مەحموود جەبریل سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی لیبیا لە میانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووری جیهان كە لە ئۆردن بەڕێوەدەچێت, هۆكاری چوونی گەنجانی لیبیای بۆ ناو ریزەكانی داعش بۆ خراپبوونی بارودۆخی ئابووری ئەو وڵاتە گەڕاندەوە و رایگەیاند: ژمارەیەك لە دارایی و سەرمایەكانی لیبیا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە راگیراون و ئەمەش بۆتە هۆی تێكچوونی دۆخی ئابووری وڵاتەكەمان و گەنجە بێكارەكان روو لە گرووپێكی تیرۆریستی وەك داعش بكەن. مەحموود جەبریل كە سەرۆكی گەورەترین حزبی لیبیایە راشیگەیاند: جگە لە خەڵكی لیبیا مەترسییەكانی داعش ئەوروپا و جیهانی عەرەب دەگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە