کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاتووچۆی سلێمانی ئامێرێكی نوێی‌ بۆ سزادانی شۆفێران خستەكار

.

03:06 PM - 18/05/2015

 ئەمرۆ 18-5-2015 لەهۆڵی پارێزگای سلێمانی  بەرێوەبەرایەتی  هاتوچۆی سلێمانی ئامێرێكی نوێ‌ بۆ سزادانی شۆفێران بەكاردەهێنێت،دەشڵێت: جۆری سەرپێچییەكە بە كورتەنامە بۆ شۆفێرەكە دەنێردرێت.
 بەئامادەبوونی د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی وئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و عەمید محەمەد تاهیر بەرێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی  ئامێرێكی نوێ‌ بۆ سزادانی شۆفێران خستەكار.
عەمید محەمەد تاهیر بەرێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەو ڕوداوانەی كەڕویداوە لەساڵانی 2003 بۆ2005 ئامارێك بخەتەڕووكۆی گشتی ئەوكەسانەی گیانیان لەدەستداوە 1068 كەس بوو كۆی گشتی ئۆتۆمبێل 80 هەزار بووە بەڵام لەساڵانی 2012 بۆ2014 گیان لەدەستدان كەمی كردوە وڕێژەكەی دابەزیووە بۆ 578 كەس.
كاروان محەمەد,  وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ووتی : ئامێری (پی دی ئای) بەشێوەیەكی پێشكەوت و مودێرن كاری پێدەكرێت و ئاڵوگۆڕی زانیاری دەكات لە نێوان بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆی هەرێم و تۆماركردنی سەرپێچی ئۆتومبێلەكان و ڕاستەوخۆ ناردنی سزاكە بۆ بەرێوە بەرایەتیەكان ، ناردنی كورتەنامە بۆ شۆفێرەكەو ئاگاداركردنەوەی لە سەرپێچیەكە"
وتیشی: لەئێستادا لەسەرتاسەری كوردستان كاری پێدەكرێت و ئەو ئامێرانەی لە سلێمانیدا هەیە ٢٩٧ دانەیە و بەشێكی بۆ هاتوچۆی گەرمیان دانراوە"
ئامێری (پی دی ئای) جۆرێكی نوێ ئامێری هاتوچۆی هەرێمە كە سەرجەم پارێزگاكان پێكەوە دەبەستیتەوە لەرێگەیەوە زانیاری لێوە ئاڵوگۆر دەكرێت و راستەو خۆ غرامەی ئۆتومبێلی پێدەكرێت و شۆفێریش لەریگەی كورتەنامەوە ئاگاداردەكرێتەوە.

جەعفەر حسێن   gksat

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە