کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشبینیدەکرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی عیراق 7 ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت

.

07:46 PM - 17/04/2024

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بڵاویکردەەوە، پێشبینی دەکەین بۆ ئەمساڵ بەرهەمی گەنم حەوت ملیۆن تۆن  تێپەڕێنێت.


محەمەد خەزعەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند" بەهاوکاری وەزارەتی بازرگانی ئەمساڵ زوو دەستکراوە بە ئامادەکارییەکان سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و چاوەڕوان دەکەین بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ زیاتر بێت لە حەوت ملیۆن تۆن لە هەموو پارێزگاکانی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە"


هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە،  بڕیاری وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە زەویەکانی دەرەوەی پلانی وەزارەت پێویستی بە ئامادەکردنی کۆگا و سایلۆ هەیە و لەوبارەیەوە وەزیری کشتوکاڵ و بازرگانی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا سەبارەت بە ئاسانکاریی بۆ جووتیاران.


هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو، هاوشێوەی وەرزی رابردوو وەزارەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئاسانکاریی لە وەرگرتنی بەرهەمی گەنم و دابینکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران لەماوەیەکی کەمدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە