کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز بەڕێوەیە

.

09:23 AM - 30/04/2024

ژووری ئۆپراسیۆن و بەرێوەبردنی قەیران و كارەسات لە هەرێمی كوردستان: شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز بەڕێوەیە

 

ژووری ئۆپراسیۆن و بەرێوەبردنی قەیران و كارەسات لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز بەڕێوەیە، پێویستە هاونیشتمانییان ئاگاداربن 

 

 

ژووری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز بەڕێوەیە، پێویستە هاونیشتمانییان ئاگاداربن بەمەبەستی خۆپارێزی و گرتنەبەری رێكاری پێویست.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە ، لە پارێزگای هەولێر لە سەعات 1ـی نیوەشەوی 3ـی ئایار تاوەكو كاتژمێر 11ـی شەوی هەمان رۆژ، باراندەبارێت و ئاستی دابارینی پێشبینیكراو 20 بۆ 25 ملیمەترە، لە سلێمانی ئاستی دابارینی پێشبینیكراو 30 بۆ 40 ملیمەترە، لە دهۆك ئاستی دابارینی پێشبینیكراو 25 بۆ 35 ملیمەترە، لە هەڵەبجە 35 بۆ 40، لە گەرمیان و راپەڕین ئاستی دابارینی پێشبینیكراو 40 بۆ 50، لە زاخۆ 25 بۆ 35 و لە سۆران ئاستی دابارینی پێشبینیكراو 25 بۆ 30 ملیمەترە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە