.
12:02 PM - 30/04/2024
بەڕێز کاک ئەحمەد عەلی
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی خاتوو ئازیز عەبدوڵا
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (ئازیز عەبدوڵا خدر) دایکی کاک ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری هونەریی، نیگەران و دڵگران بووم.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە دڵسۆزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە