کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەممار حەکیم: پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامدەبێت

.

11:48 AM - 17/04/2024

سەرۆکی رەوتی حیکمە ئاشکرایکرد، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت.

لەمیانەی پیشکەشکردنی وتارێک لە دیداری سلێمانی، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە ئاماژەی بەوە کرد، ئێمە لەگەڵ ئەوەدانین خاکی عیراق بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بەکاربهێنرێت و بە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەشێک لە هێزە چەکدارەکان گەشتووینەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی چیدیکە خاکەکەمان بۆ هێرش بەکارنەهێرێت و وڵاتەکەمان تووشی شەرمەزاری نەکرێت.

جەختیشیکردەوە "کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە ئەجێندای سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا نەبووە".

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش، عەمار حەکیم جەختیکردەوە، پابەند دەبین بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەشتەمین دیداری سلێمانی بە بەشداری دەیان کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عیراق و دەرەوەی وڵات، لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستیپێکرد و دوو رۆژ دەخایەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە