.
11:36 AM - 17/04/2024
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە، بەهۆی سەرپێچی لە ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆن چەند کاندیدیک دورخرانەوە.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، به پێی بڕیاری ژماره (2 و 3) له كۆنوسی ئاسایی ژماره 15 بڕیاردرا به دور خستنه‌وه‌ی ھه‌ریه‌ك له په‌خشان عه‌بدولره‌حمان ئه‌حمه‌د و گۆڕینی به ئامینه محه‌مه‌د پوركه‌ریم، هه‌روه‌ها دورخستنه‌وه‌ی ئاواز تۆفیق عه‌بدولعه‌زیز و گۆڕینی به ره‌نگین جه‌بار، دورخستنه‌وه‌ی سارا نه‌جمه‌دین له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی گه‌ل و گۆڕینی به یاد فكرهت خه‌سره‌و.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، بڕیاردراوه به سڕینه‌وه‌ی ناوی كاوار نیعمه‌ت محه‌مه‌د له‌سه‌ر لیستی "هه‌ڵوێست" له پارێزگای دهۆك، هه‌روه‌ها زیادكردنی ناوی نه‌رمین محه‌مه‌د ساڵح بۆ لیستی بزوتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی كوردستان له پارێزگای هه‌ولێر.
هەر لە نوسراوەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەوەشخراوەتەڕوو، زیادكردنی ناوی (نەرمین محەمەد ساڵح)بۆ لیستی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان لە پاریزگای هەولێر بۆ هاوسەنگكردنی ڕێژەی بەشداری ژنان لەو لیستەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە