کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە دەبێت

.

10:50 PM - 16/04/2024

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە دەبێت"

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  رایگەیاند "تێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە بۆ بەردەوامیدان بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق مانگانە مووچەی مووچەخۆران رەوانەبكرێت"

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا ،بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە دەبێت بۆ ئەوە لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین دەكرێنەوە و پێویستە ئاسانكاری بۆ ئەو هەنگاوە بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە