.
02:23 PM - 15/04/2024
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەمیانی دیداری لەگەڵ رەوەندی عیراقی لە واشنتۆن و ویلایەتەكانی تری ئەمریكا رایگەیاند، سەردانەكەمان بۆ ویلایە یەكگرتووەكان گرنگەو به‌ئاڕاسته‌ی سودگه‌یاندن به عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سودانی له په‌راوێزی سه‌ردانه رەسمییەكەی بۆ واشنتن، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی عیراقی نیشته‌جێی ئه‌مریكا كۆبۆوه و پێزانینی خۆی بۆ پێكهاته عیراقییه‌كان له ئه‌مریكا و باقی وڵاتانی جیهان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، "عیراق بۆ هه‌مو عیراقییه‌كانه، وڵات پێویستی به شاره‌زایی و ئه‌زمون و ده‌رفه‌ت و ده‌ستپێشخه‌ریی كه‌سایه‌تییه عیراقییه‌كان له ئه‌مریكا هه‌یه".
وتیشی، ئەمریكا تایبەتمەندی داوە بە عیراق، لە لێخۆشبونی گومرگی و یاداشتێكی لێكگەیشتن لەگەڵ دامەزراوەكان بە بەهای (5) ملیار دۆلار ئیمزا دەكەین، كە سەرجەمیان لەچوارچێوەی رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیجیدان.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ده‌مانه‌وێت له دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا بچینه په‌یوه‌ندی دو قۆڵی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هاوشێوه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه به په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ریش كه له ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌دا دیاریكراوه ئه‌نجامده‌درێت، كۆبونه‌وه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
سودانی ده‌شڵێت، "عیراق ئه‌مڕۆ شایه‌تی بوژانه‌وه و سه‌قامگیری و ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندنی ڕاسته‌قینه‌ی بێوێنه‌یه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی حكومه‌تیش چاكسازی له داموده‌زگاكانی ڕێكخستن بو، ڕێكاره‌كانی ئێمه‌ش له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پیشه‌ییدان، پاره‌یه‌كی زۆرمان له كه‌سانی داواكراو له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌رگرته‌وه كه خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی دیكه بون، به‌شێك له داواكراوانیش خۆبه‌خشانه خۆیان ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرد".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتال بۆ خولی پێنجه‌م و هه‌وڵی نیشتیمانی وا ده‌كات عیراق له ماوه‌ی 3-5 ساڵدا بتوانێت خۆبژێوی غاز به‌ده‌ستبهێنێت، جگه له‌وه‌ش ده‌ستمان به پرۆژه‌ی په‌یوه‌ست به پاڵاوگه‌كان كردوه، ساڵی 2024 دوا ساڵ ده‌بێت بۆ هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە