.
02:06 PM - 15/04/2024
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە رایگەیاند، بە هاوئاهەنگی و هاتووچۆی سلێمانی، بەربەست لە دەوروبەری ناوەندەکانی خوێندن دادەنرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە ڕایگەیاند، مەبەست لە سەردانەكە بۆ هاوئاهەنگی زیاتری نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی بووە لە پێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەردەم ناوەندەكانی خوێندندا.
ئەوەشی خستەڕوو، کە چالاککردنی هەندێک لیژنەی هۆشیاركردنەوە و ناساندنی یاسا و ڕێنماییەكان و هێماكانی هاتوچۆ، ئامانجێکی دیکەی سەردانەکە بووە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروردەی سلێمانی ڕاشیگەیاند، بەڕێوەبەری پەروەردە و هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە دانانی بەربەست لە دەوروبەری ئەو ناوەندانەی خوێندن گفتوگۆیان کرد كە پێویستن بۆ سەلامەتی قوتابیان و خوێندكاران و ئەوەشی خستەڕوو کە شوێنەکان بە هەماهەنگی هەردوولا دیاری دەكرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە