کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریکا رەتیدەکاتەوە ئێران پێش ھێرشەکەی بۆسەر ئیسرائیل ئاگاداری کردبێتەوە

.

09:51 AM - 15/04/2024

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریكامان لە هێرشەکانی دژی ئیسرائیل ئاگادار كردبوەوە و پێیمان راگەیاندبوون کە هێرشەکان دیاریکراون و بۆ بەرگرییە لە وڵاتەکەیان، بەڵام ئەمریكا رەتیدەكاتەوە دەسەڵاتدارانی ئێران پێش دەستپێکردنی ھێرشەکەیان بۆسەر ئیسرائیل ئاگاداریان کردبێتەوە.

میدیاکانی ئەمەریکا لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە ئاشكرای دەکەن، سەرجەم ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن ئێران لە رێگەی چەند وڵاتێکی نێوەندگیری وەک تورکیا و سویسرا یان وڵاتانی عەرەبییەوە ئەمریکای لە چۆنێتی و وادەی ھێرشەکەی بۆسەر ئیسرائیل ئاگادارکردبێتەوە بە ٧٢ سەعات پێش ھێرشەکە، سەرجەمیان دوورن لە راستییەوە، چونکە لەو بارەیەوە تاران ھیچ نامەو پەیامێکی ئاراستەی واشنتۆن نەکردووە.

راشیگەیاندووە، ئەمریکا بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکانی دڵنیابووە لەوەی ئێران ھێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل، بەڵام ھیچ زانیارییەکی لەبارەی وادەی ھێرشەکە و ئامانجەکانییەوە نەبووە.

شەوی 13 لەسەر 14ی ئەم مانگە، ئێران زنجیرە هێرشێکی بە سوود وەرگرتن لە سەدان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سەدان مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە