کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لە کفری وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەر کردەوە

.

02:43 PM - 14/04/2024

ئەمڕۆ یەک شەمە، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤، لە رۆژی ئەنفالدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.

لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئەنفال، لە گوندی دێبنە سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کرد و تاجە گوڵینەی رێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتەکە دانا. 

دواتر بە یاوەری کەمال محەمەد وەزیری کارەبا و ئەحمەد مفتی بریکاری وەزارەت، سەردانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی کرد و بەشە جیاوازەکانی پڕۆژەکەی بەسەر کردوە.

جێگری سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەبردنی وێستگەکە کرد کە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە توانیوویانە پڕۆژەکە سەرپێ بخەن و داوای لێکردن کاربکەن بۆ فراوانترکردنی پڕۆژەکە لە داهاتوودا. 

 

وەبیریشی هێنایەوە کە پڕۆژەکە جێبەجێکردنی یەکێک لە بەڵێنەکانی بوو کە لە ساڵی ٢٠١٨دا، بەڵێنی بە دانیشتووانی کفری دابوو کێشەی گازی بەفیڕۆچووی گەرمیان کە زیانی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندبوو چارەسەر بکات و بە دروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا، لە گازە بە فیڕۆچووەکە وزەی کارەبا بەرهەم بهێنن و خزمەتی ناوچەکەی پێ بکەن.

 

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرە لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی ١٦٠ مێگاوات کارەبای هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە