کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سعودیە زانیاری لەبارەی فەریزەی حەجی ئەمساڵ ئاشكرا دەكات

.

11:39 AM - 24/06/2020

تەوفیق رەبیعە وەزیری تەندروستی سعودیە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: ئەنجامدەرانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ پێویستە تەمەنیان خوار 65 ساڵ بێت و هیچ نەخۆشییەكی درێژخایەنیان لەگەڵدا نەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی تایبەت ئامادەكراوە، وتیشی: بڕیارەكانی ئەمساڵی تایبەت بە حەج، لە چوارچێوەی پاراستنی تەندروستی هەموواندایە و لەژێر رێنمایی و چاودێری و رێكاری ورد ئەنجامدەدرێت.
وەزیری تەندروستی سعودیە راشیگەیاند: پێش فەریزەی حەج سەرجەم حاجییەكان پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئەنجامدەدرێت و دوای تەواوبوونی فەریزەكە دەبێت هەمویان بۆ 14 رۆژ خۆیان لە ماڵەوە كەرەنتین بكەن، ئەو رێكارەش بەسەر كارمەندانی مزگەوتی پیرۆزی مەككەش جێبەجێدەكرێت و ئاشكراشیكرد ، بۆ حەجی ئەمساڵ ژمارەی حاجیان 10 هەزار كەس تێناپەڕێنێت، هەموو حاجییەكیش بە تەواوی رێكارە تەندروستییەكانیشدا تێپەڕدەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە