کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.بەرهەم ساڵح پێشوازی لەوەفدێكی نوێنەرانی كوردی كاكەیی دەكات

.

09:38 PM - 21/06/2020

د.بەرهەم ساڵح  سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە وەفدێكی نوێنەرانی كوردانی كاكەی كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردەوە: لەگرنگی پتەوكردنی برایەتی و پێكەوەژیانی لە نێوان تەواوی پێكهاتەكانی گەلی عێراق، بەجۆرێك ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا.
هاوكات  تەئكیدیكردەوە: لەسەر پێویستی هەماهەنگی و هاریكاری نێوان هاوڵاتیان و هێزە ئەمنیەكان لە سوپا و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگاربوونەوە و ریشەكێشكردنی تیرۆر.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار رایگەیاند: كە پێویستە لەسەر هێزە ئەمنییەكان ئەركی ئاسایش و پاراستنی تەواوی پێكهاتەكانی گەلی عێراق بگرنە ئەستۆ، هەروەها كار بكەن بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی دەستدرێژیكردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی، بە تایبەتیش كوردانی كاكەیی لەلایەن تیرۆرستانەوە.
سەرۆك كۆمار رۆڵی كاكەییەكانی لە بەگژداچوونەوەی تیرۆرستانی داعش و بەرگریكردنی كاكەییەكانی لە شار و گوندەكان بەرزنرخاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە