کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆلیسی دەربەندیخان 22 بلۆكی ئاڵتۆن تەسلیمی خاوەنەكەی دەكاتەوە

.

08:19 PM - 21/06/2020

رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان ناحیەی باوەنور روویدا و تێیدا دوو كەس برینداربوون كە شوفێرەكەی و هاوسەرەكەی بووە.
  لەكاتی گەیشتنیان بەشوێنی رووداوەكە تیمەكانی بەرگری شارستانی پاراستنی  كەلوپەل و شمەكی ناو ئۆتومبیلەكەیان لە ئەستۆگرت كە نزیكەی 22 بلۆك زێر كە دەكاتە نزیكەی 60 كیلۆ زێر و بڕی 300 دۆلاری ئەمریكی و ملیۆنێك و 175 هەزار دیناری عیراقی بوون و دواتر تەسلیمی هێزەكانی پۆلیسی دەربەندیخان كرا و پارێزراوە، بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كران بەمەبەستی چارەسەر.

v5s5mx7n1TA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە