کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ چوار توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە

.

01:46 PM - 21/06/2020

سەرچاوەیەك لە تەندروستی سلێمانییەوە رایگەیاند: دوو توشبووی تری كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا و بەوەش كۆی ئەو تووشبووانەی كۆرۆنا كە تەنها لە مرۆدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار كەس.
 پێشتر سەرچاوەیەك لە تەندروستی گەرمیان رایگەیاندبوو: تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی كەلار گیانی لەدەستدا، كە ژنێكی  تەمەن  43 ساڵە.
لای خۆیەوە قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق بەیانی ئەمڕۆ گیان لەدەستدانی تووشبوویەكی تری كۆرۆنای راگەیاند كە‌ پیاوێكی تەمەن 55 ساڵە و دانیشتووی سنووری قەزاكەیە.
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەرێمی كوردستان تائێستا سێ هەزار و 539 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش هەزار و 358 كەسیان چاكبوونەتەوە و 102 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە