کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی گەرمیان: تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

.

11:17 AM - 21/06/2020

سەرچاوەیەك لە تەندروستی گەرمیان رایگەیاند: توشبویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی كەلار گیانی لەدەستدا، كە ژنێكی  تەمەن 43 ساڵە. ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ژنە چەند رۆژێك پێش ئێستا رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و لە ژێر چاودێریی تەندروستیدا بووە و بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە قەزای كەلار گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج كەس
تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە تاوەكو ئێستا سێ هەزار و 539 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش هەزار و 358 كەسیان چاكبوونەتەوە و 100 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە