کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پایزی ئەمساڵ رووسیا ڤاكسینی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنێت

.

07:42 PM - 20/06/2020

پایزی ئەمساڵ رووسیا ڤاكسینی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنێت

 پەیمانگەیەكی توێژینەوەی ڕووسی كە هاوكاری وەزارەتی بەرگری رووسیا دەكات بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاویكردەوە وەزری پایزی ئەمساڵ ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنن.
ئەلیكسەندەر گینتس بۆرگ بەرێوبەری پەیمانگای گامالیای رووسی بۆ لێكۆڵینەوە لەپەتاكان و تەنە ووردەكان رایگەیاند: وڵاتەكەی لەوەرزی پایزدا دەست دەكات بە بەرهەم هێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا.
بەرێوبەری ئەو پەیمانگە رووسیە وتیشی: بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا لەوەزری پایزی ئەمساڵ دەست پێدەكات و بەهۆی سیستمی تایبەت بە تاقیكردنەوەی بەرگری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەلەلایەن پەیمانگەكەیانەوە بەرهەمهێنراوە شیكاری بۆ زیاتر لەچوار هەزار نمونەی پلازمای خوێن كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە