کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەنەل ئێنێرجی 8.5 ملیۆن دۆلارلە حكومەتی هەرێم وەردەگرێت

.

06:39 PM - 20/06/2020

گەنەل ئێنێرجی 8.5 ملیۆن دۆلارلە حكومەتی هەرێم وەردەگرێت
كۆمپانیای )گەنەل ئێنێرجی( رایگەیاند: كە وەك حەقدەستی هەناردەكردنی نەوت لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بڕی هەشت ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری لەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
لەراگەیێندراوێكیدا كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ئاشكرایكردووە: كە ئەو حەق دەستەی لە حكومەتی هەرێم وەریگرتووە لەبەرامبەر هەناردەكردنی بەرهەمی نەوتی هەردوو كێڵگەی (تەقتەق و تاوكێ)دا بووە , كە كۆمپانیاكەیان لە پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نەوت تێیاندا بەشدارە.
 لەو چوارچێوەشەدا حكومەتی هەرێمی بڕی 3.4 ملیۆن دۆلاری وەك حەقدەستی هەناردەكردنی نەوت لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا داوە بەو كۆمپانیا نەوتییانەی لە كێڵگەی نەوتی تەقتەقدا كاردەكەن و لەو بڕە پارەیە 1.9 ملیۆن دۆلاری پشكی كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجییە.
 هەروەها 26 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار حەقدەستی تریش بەو كۆمپانیا نەوتیانە دراوە كە لە كێڵگە نەوتی تاوكێ كاردەكەن و لەو بڕەش 6 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بۆ پشكی كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە