کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە روسیا 161 گیان لەدەستدان و 7889 توشبووی تری كۆرۆنا تۆماركرا

.

02:02 PM - 20/06/2020

لە روسیا 161 گیان لەدەستدان و 7889 توشبووی تری كۆرۆنا تۆماركرا

تەندروستی روسیا ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراكرد و رایگەیاند لە 24 سەعاتی رابردوودا 7 هەزار و 889 توشبووی تری كۆرۆنا لە روسیا تۆماركراوە و كۆی توشبووان گەیشۆتەە 579 هەزار و 952 حاڵەت , و هەر لەو ماوەیەدا 161 حاڵەتی تری گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە و كۆی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدانیش بووە بە 8 هەزار و دوو حاڵەت , تەندروستی روسیا ئاماژەی بەوەشداوە كە تا ئیستا 334 هەزار و 592 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و نەخۆشیەكەیان تێپەڕاندووە.
هەر بەپێی نوێترین ئاماری رێكخراویی تەندروستی جیهانی روسیا لە دوای ئەمریكا و بەرازیل لە پلەی سێیەمی تۆماركردنی زۆرترین توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دێت لە جیهاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە