کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا 8 ملیۆن و نیوی تێپەڕاند

.

12:41 PM - 19/06/2020

دوای زیاتر لە 6 مانگ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بۆ یەكەمجار لە شاری ۆوهانی وڵاتی چینەوە دەركەوت و دواتر بە تەواوی جیهاندا بڵاوبۆوە, ئەو ڤایرۆسە كە بە كۆڤید 19 ناسێنراو لە 218 وڵات و هەرێمی جیهاندا بڵاوبۆتەوە و زیاتر لە 8 ملیۆن و 531 هەزار توشبووی لە سەرانسەری جیهاندا تۆماركردووە.
بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە جیهاندا زیاتر لە 456 هەزار توشبوو گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 4 ملیۆن و 500 هەزار توشبووش پەتاكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەكان ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان و كیشوەری ئەمریكای باكوور بە تۆماركردنی زیاتر لە 2 ملیۆن و 265 هەزار توشبوو و زیاتر لە 120 هەزار گیان لەدەستدان لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتانی جیهانە و دوای ئەویش بەرازیل دێت كە ژمارەی توشبووانی لە ملیۆنێك نزیك دەبێتەوە , روسیاش بە سێیەم وڵاتی جیهان و یەكەم وڵاتی كیشوەری ئەوروپا دێت بە تۆماركردنی زیاتر لە 561 هەزار توشبوو و لە ریزبەندی چوارەمیشدا وڵاتی هیندستان دێت بە تۆماركردنی زیاتر لە 381 هەزار توشبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە