کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە 24 سەعاتدا 72 كەس توشی كۆرۆنا بوون و پێنج كەسیش گیانین لە دەستداوە

.

06:01 PM - 11/06/2020

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە: لە 24 سەعاتدا لە هەرێمی كوردستان دوو هەزار و 254 پشكنین بۆ گومانلێكراوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 72 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بەوەش ژمارەی تووشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە هەزارو 709 توشبوو.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: هەر لە 24 سەعاتدا پێنج كەس گیانیان لە دەستداوە و بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 35 كەس.
ئەوەشی خستۆتەروو: لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە 551 كەس چاكبوونەتەوە و هەزارو 123 توشبوو لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە بەیاننامەكەدا داوای لە هاوڵاتیان كردووە پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەكان بن تاوەكو ڕێگری بكرێت لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لای خۆیەوە تەندروستی گەرمیان چاكبوونەوەی 5 تووشبووی كۆرۆنای راگەیاند و  ئاماژەی بەوەكردووە: ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە