کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان بەرزبونەوەی تۆماركرد

.

08:53 PM - 10/06/2020

 نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان بەرزبونەوەی تۆماركرد
 لەگەڵ  دابەزینی بەهای پشكەكان لەبازارەكانی جیهان و چاوەروانیەكان بۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا كە رەنگە تیایدا چەند رێوشوێنێكی توندی نوێی ئابوری بریاری لەسەر بدرێت  سەر لەنوێ‌ نرخی زێر لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆماركرد.
لەو چوارچێوەیەشدا  نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی جیهانیدا بە رێژەی سەدا (سفر) پۆینت 1 بەرزبونەوەی تۆماركردو گەیشتە هەزارو (716) دۆلارو 11  سەنت.
هەروەك  لەگەڵ زێردا  نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكان گۆرانكاریان بەسەردا هاتووەو لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیوو بەرێژەی سەدا یەك پۆینت 8 نرخەكەی پێشووی بەرزبۆتەوەو فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە (17) دۆلارو (67) سەنت ئەمە لە كاتێكدا نرخی پلاتینیش بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 6 بەرزبۆتەوەو بە  830 دۆلارو 78 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەك مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە