کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران سزای لەسێدارەدانی دەركرد بۆ ئەو كەسەی شوێنی سولەیمانی ئاشكرا كرد

.

02:14 PM - 09/06/2020

غولام حوسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سزای لەسێدارەدان بۆ كەسێك دەرچووە بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئەمریكا، كە شوێنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی قودسی سوپای پاسدارانی ئاشكرا كردووە بەم نزیكانەش فەرمانەكە جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد ناوی سیخوڕەكە مەحمود موسەوی بەرەگەز  ئێرانییە، لە دەزگای هەواڵگیری ئەمریكا كاریكردووە، شوێنی قاسم سولەیمانی بۆ دوژمنانی ئێران ئاشكراكردووە.
3 كانونی دووەمی ئەمساڵ بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە بۆردومانێكی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە بەغدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و نۆ كەسی تر كوژران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە