کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوا دەكرێت 25%ی مووچەی پلە باڵاكانی عیراق ببڕدرێت

.

06:16 PM - 06/06/2020

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق داوا دەكات لەسەدا 25ی مووچەی پلە باڵاكان لە هەرسێ‌ سەرۆكایەتیەكەی عیراق ببڕدرێت‌و تاوەكو بەڕێوەبەری گشتی بگرێتەوە.
حسێن عیقابی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لیژنەكەیان داوایكردوە بەڕێژەی لەسەدا 25 لە مووچەی پلە باڵاكانی سەرۆكایەتی كۆمار، سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران تاوەكو بەڕێوەبەری گشتی ببڕدرێت، بەمەبەستی دابینكردنی پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەران.
وتیشی: زۆر پێویستە رێگە بە حكومەت نەدرێت كە دەرماڵە‌و مووچەی فەرمانبەران‌و خانەنشینان ببڕێت یاخود یاری پێوە بكات، لەبەرئەوەی ئەوە قووتی خەڵكە‌و نابێت دەستی بۆ ببرێت.
لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەش وتی: پێشبینی دەكرێت پڕۆژەیاسای 2020ی عیراق بۆ 6 مانگی داهاتوو لەماوەی دوو هەفتەدا بگاتە پەرلەمان، كە تیایدا بەڕێژەیەكی زۆر مووچەی پلە باڵا‌و تایبەتەكانی تێدا كەمكرابێتەوە‌و پلانێكی ستراتیژی ئابووری لەخۆبگرێت بۆ بوژانەوەی وڵات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە