کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێمی كوردستان داوای كڕینی غازی سروشتی لە ئێران دەكات

.

05:23 PM - 31/05/2020

جێگری وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت، هەرێمی كوردستان بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ناوخۆی داوای كڕینی غازی سروشتی لێكردوین.
(حەسەن مەنزەر توربەتی) جێگری وەزیری نەوت‌و بەرێوەبەری كۆمپانیای غازی نیشتمانی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان چەندینجار داوای كڕینی غازی سروشتی لێكردوین بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ناوخۆی لەو بەرهەمە، هەروەها داوای كردووە لێكۆڵینەوە بكرێت بۆ راكێشانی غازی سروشتی بۆ ئەو شارانەی كە  دراوسێ ‌و نزیك لە سنووری ئێرانن.
بەرێوەبەری كۆمپانیای غازی نیشتمانی ئێران رونیكردۆتەوە، هەناردەكردنی غازی سروشتی ئێران بۆ عیراق لە دوو سنووری نەفت شەهر و شەلەمچە بەردەوامە.
(حەسەن توربەتی) ئەوەشی خستۆتەڕوو، یەدەگی غازی هەرێمی كوردستان بە نزیكەی پێنج تریلیۆن مەتری سێجا خەمڵێنراوە و هەرچەندە حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی لەگەڵ توركیا كردووە بۆ هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ ئەو وڵاتە و تەنانەت ئەوروپاش، بەڵام جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە بەتایبەتی لە بەشی دامەزراندنی بۆری دواكەوتووە‌و ئەستەمە هەرێمی كوردستان ببێتە جێگرەوەی غازی ئێران لە بازاڕی توركیا.
جێگری وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، كە فشارەكانی ئەمریكا بۆ ئەوەیە عیراق جێگرەوەیەك بۆ هاوردەكردنی غازی سروشتی ئێران بدۆزێتەوە، ئەوەش كارێكی ئەستەمە چونكە ئەنجامدانی گرێبەستی غازی سروشتی پێویستی بە وەبەرهێنانی سەرەتایی هەیەو دۆزێنەوەی جێگرەوەیەك پێویستی بەكاتێكی زۆر هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە