کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بزوتنەوەی چاكسازیی پیرۆزبایی لە یەكێتی نیشتمانی دەكات

.

02:10 PM - 31/05/2020

بەڕێزان/هاوسـەرۆكانی یەكـێتی نیـشتمانی كوردستـان
ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی
ب/پیرۆزبایی
بەبۆنەی (45) هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی (ی.ن.ك) بە گەرمی پیرۆزبایتان لێدەكەین ,هیوادارین بەردەوامبن لە خەبات بۆ خزمەتكردنی زباتری گەل و نیشتمان .یەكێتی نیشتمانی كوردستان داینەمۆی وەگەڕخستنی شۆڕشی نوێ و خاوەن هەزاران ڕۆڵەی شەهیدە لە پێناوی بەدەستهێنانی ئازادی كوردستان ,ئومێد دەكەین لە قۆناغی نوێ ی خەباتی مەدەنیانە و حوكمڕانیانەدا ڕۆڵی كارا و پێویست بگێڕێت بۆ بەهێزبوونی كوردستان و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و مسۆگەركردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی كوردستان وەك لایەنێكی سەرەكی كوردستان و هاوبەشێكی گرنگ لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ،بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە تێكۆشەرەكانی تری كوردستان لە كاتێكدا یادی (45)ساڵەی (ی.ن.ك) دەكرێتەوە كە كوردستان و جیهان لە دۆخێكی ئاڵۆزی (تەندروستی و سیاسی و ئابوریدایە)دەخوازین(ی.ن.ك)ڕۆڵی گرنگ و كاریگەر بگێڕێت لە پێناوی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستیدا بۆ بەدەستهێنان و چەسپاندنی مافە دەستوریەكانی خەڵكی كوردستان .لە كۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی توندو تۆڵی نێوان هەردولا و هەموو لایەنە تێكۆشەرەكانی تری كوردستان دەكەینەوە بۆكوردستانێكی ئارام.جارێكی تر پیرۆزبایتان لێدەكەین ...


سڵاو بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان

 


ناوەندی باڵای /بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە