کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق داوای لێخۆشبوون لە قەرزەكانی كوەیت دەكات

.

09:25 PM - 25/05/2020

 بە كاریگەری ئەو قەیرانە داراییەی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە رووبەروی عیراق بۆتەوە  بەغدا داوا لە كوەیت دەكات لە قەرزەكانی سەری خۆشبێت یان ماوەی وەرگرتنەوەیان دوابخات.
لەوبارەیەشەوە  رۆژنامەی (وۆرڵد ستریت جۆرناڵی) ئەمریكی لە هەواڵێكیدا بڵاویكردۆتەوە  كە دابەزینی نرخی نەوت عیراقی ناچاركردووە بۆ هاوكاریكردن روو لە وڵاتانی دراوسێی بكات لەنێویشیاندا سعودیەو كوەیت.
بەپێی ووتەی رۆژنامەكەش  (عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی عیراق داوای لە بەرپرسانی كوەیت كردوە  یان لەو 3 ملیار دۆلارە قەرزەی لەسەر عیراق ماوەتەوە وەك قەرەبووی جەنگ بیدات بەو وڵاتە خۆشبن یان ماوەی وەرگرتنەوەیان دوابخات.
جێی ئاماژەیە عیراق لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگی لەگەڵ داعش لە 2014دا  پێدانەوەی قەرزەكانی قەرەبووی جەنگی داگیركردنی كوەیتی راگرت و لە ساڵی 2018شدا دووبارە دەستی بە پێدانەوەیان كردووە لەو چوارچێوەیەشدا رێژەی سەدا 3ی كۆی داهاتی فرۆشتنی نەوتی عیراق بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخانكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە