کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم بڕیار لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە دەدات

.

11:29 PM - 23/05/2020

د. ئالان سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ڤیدیۆییدا سەبارەت بە خوێندنی ئەمساڵ بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا ، لە چوارچێوەی رێكار و رێنماییە تەندروستییەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، كۆمەڵێك بڕیاریانداوە و بەپێی بریارەكانیش ، خوێندكارانی 1 و 2 و 3ی پۆلەكانی بنەڕەتی بە دەرچوو بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 هەژمار دەكرێن.
هەروەها پۆلەكانی 4 بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی نمرەی هەڵسەنگاندنی وەرزی یەكەمیان بۆ هەژمار دەكرێت ، هاوكات 12 ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە ، تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان .

L867xxbZc74

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە