کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەدەغەی هاتوچۆ لەجەژن لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

.

06:55 PM - 23/05/2020

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: قەدەغەی هاتوچۆ لەرۆژانی جەژنی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت و بەناچاریش لەپێش جەژندا بڕیاریاندا قەدەغە هەڵبگرن، روونیكردەوە: لەرۆژانی رابردوو ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا زیادیكردوە و ڤایرۆسەكە دووبارە لەناو كۆمەڵگە بڵاوبۆتەوە.
ئاماژەی بەوەكرد: پێشتر بازاڕەكانیان لەژێر فشاری ئابووری كردەوە، بەڵام لەراستیدا دەبوو قەدەغە بەردەوام بوایە.
وتیشی: بەراورد بەناو هەرێمی كوردستان، كوردێكی زیاتر لەدەرەوە گیانیان لەدەستداوە كە ئەوەش هەموو ئەو قسانە رەتدەكاتەوە كە دەڵێن ئێمە بەرگری لەشمان لەهاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە بەهێزترە.
لە لایەكی تریشەوە وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا مەرج و ڕێنماییەكانی ڕۆژانی جەژنی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە سەعات 12 ئەمشەو  دەستپێدەكات و لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە رێگا دەدرێت بەجوتیاران بۆ ئەنجامدانی دروێنە و گواستنەوەی بەرهەمی گەنم و جۆ بۆ سایلو و كۆگاكان و كۆمپانیا پەیوەندیەكان بۆ چاككردنەوەی توڕی پەیوەندیەكان، هەوەرها عەلوەكان دەكرێنەوە بۆ ساخكردنەوەی بەربومی كشتوكاڵی و رێگا دەدرێت بە فرۆشتنی سەوزە و میوە بە ئۆتۆمبێل لە ناو گەرەكان بە ڕەچاوكردنی رێنماییە تەندروستیەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە نانەواخانەكان رۆژانە لە كاتژمێر شەشی بەیانی تا 12ی نیوەڕو دەكرێنەوە و پێویستە مەوداوی نیوان دوو كەس لە مەترونیوێك كەمتر نەبێت.
ئەوەشخراوەتەروو رێگا دەدەرێت بە كارمەندانی دەزگاكانی راگەیاندن لە رۆژانی جەژندا كاری راگەیاندنی خۆیان ئەنجامبدەن، بە مەرجێك پشتگیری ئەو رۆژەیان پێ بێت لەو دەزگایانە كە كاری لێ دەكەن.

vzxa1hPlmxA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە