کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی هەفتەی 27ی بۆندس لیگا درێژەیان دەبێت

.

02:07 PM - 23/05/2020

یارییەكانی هەفتەی 27ی بۆندس لیگا درێژەیان دەبێت
ئەمرۆ یارییەكانی هەفتەی بیست و حەوتەمی خولی یانەكانی ئەڵمانیا درێژەیان دەبێت و 6رووبەرووبوونەوە ئەنجام دەدرێن  لە گرنگترینی ئەو یارییانەش یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە درەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ڤۆڵفسبۆرگ و یانەی بایرن میونشنی پێشەنگی ریزبەندی بۆندس لیگا لە یاریگای ئەلیانز ئەرینای تایبەت بە خۆی پێشوازی لە یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت دەكات.

  یارییەكەی دۆرتمۆند لەسەعات 4و30دەقیقە بە كاتی هەرێمی كوردستان و لەسەر یاریگای ڤۆڵكسڤاگن ئەرینا دەبێت  یاریزانانی دۆرتمۆند سەرباری قورسی ئەركەكەیان بەڵام هەموو هەوڵەكانیان لە پێناو بەدەستهێنانی ئەنجامێكی باش چڕدەكەونەوە و ئارەزووی ئەوە دەكەن جیاوازی خاڵەكانیان لەگەڵ یانەی بایرن میونشن بۆ تەنها خاڵێك كەمتربكەنەوە كە لە ئێستادا و بە كۆكردنەوەی 54خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندییان گرتووە .

 لە دوایاری ئەمرۆشدا یانەی بایرن میونشن میوانداری یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت دەكات و یارییەكەش لەسەعات 7و30دەقیقە ئەنجام دەدرێت  یانە باڤارییەكە لەژێر سەرپەشتی هانزی فلیكی راهێنەر بە بارودۆخێكی زۆر باش تێدەپەرێن و ئارەزووی ئەوە دەكەن درێژە بە ئەنجامە باشەكانیان بدەن و سێ خاڵی یارییەكە و بردنەوەیەكی تر مسۆگەربكەن  لەبەرامبەردا ركابەرەكەی یانە باڤارییەكە بە بارودۆخێكی ناجێگیر گوزەر دەكات و لە ئێستادا و بە كۆكردنەوەی تەنها 28خاڵ پلەی سیانزەیەمی بۆندس لیگای گرتووە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە