کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن و ئارسناڵ چاودێری بەرگریكارێكی سویسری دەكەن

.

01:59 PM - 23/05/2020

بایرن میونشن و ئارسناڵ چاودێری بەرگریكارێكی سویسری دەكەن
 هەردوو یانەی بایرن میونشن و ئارسناڵ هەوڵەكانیان بۆ كرینی نیكۆ ئیڵڤیدی سویسری و بەرگریكاری بە توانای یانەی بوروسیا منشنگڵادباخ چڕٍكردۆتەوە و لە كێبڕكێیەكی بەهێزیشدان بۆ دەستەبەر كردنی تواناكانی .

 رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی هەردوو یانەی بایرن میونشن و ئارسناڵ هاتونەتەوە سەر هێڵ تا ئیدارەی یانەی منشنگڵادباخ رازی بكەن بە گواستنەوەی نیكۆ ئیڵڤید بۆ ریزەكانیان لە ماوەی داهاتوودا .

 رۆژنامەكانی ئەڵمانیا باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی رابردوشدا چەند جارێك بەرپرسانی هەردوو یانەی ناوبراو لەگەڵ بەرێوەبەری كارەكانی ئەو بەرگریكارە لاوە گفتوگۆیان كردووە  ئەویش لە پێناو ئەوەی ئیڵڤید رازی بكەن لە ماوەی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەكانیانەوە بكات  لە لایەكی ترەوە رۆژنامە سویسرا ئاماژەیان بەوە كردووە : ئیدارەی یانەی گڵادباخ بەهەموو شێوەیەك رەتی دەكەنەوە لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری ئەو بەرگریكارەیان ببن  هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەركی هەردوو یانەی بایرن میونشن و ئارسناڵ لە كڕینی نیكۆ ئیڵڤیدی تەمەن 23 ساڵ قوورس و ئاڵۆز بێت  .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە