کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزە ئەمنیەكانی عێراق كوژرانی 5 تیرۆریستی داعشیان ڕاگەیاند

.

01:00 PM - 23/05/2020

هێزە ئەمنیەكانی عێراق كوژرانی 5 تیرۆریستی داعشیان ڕاگەیاند 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە لە چالاكیەكی هێزە ئەمنیەكاندا لەهەردوو ناوچەی ئوم تەلیل و موتێبچە 5 تیرۆریستی داعش كوژراون.
بەیاننامەكە ڕوونی كردۆتەوە 4 تیرۆریستی داعش لەسەر ڕێگمیەكی نێوان ئوم تەلیل و موتێبچە كەوتوونەتە بۆسەی هێزێكی مغاویری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدینەوەو كوژراون, هاوكات چەكدارێكی تری ئەو گروپە تیرۆریستیە لەناوچەی عەیس لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە كراوەتە ئامانج و كوژراوە.
 ماوەیەكە جموجوڵ و كردەوە تیرۆریستیەكانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكانی كەركوك و سەڵاحەدین و ئەنبار  زیادیان كردووەو لە هێرش و پەلامارەكانیاندا دەیان كەسیان لە هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنیەكان كردۆتە قوربانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە