کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆباما رەخنەی توند لە ترەمپ دەگرێت بەهۆی كۆرۆناوە

.

03:39 PM - 01/04/2020

بەهۆی خێرای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زۆریی ژمارەی گیان لەدەستدان لە ئەمریكا، باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بە توندی هێرشیكردە سەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای وڵاتەكەی و لە تویتێكدا رەخنەی توندی ئاڕاستەی  دۆناڵد ترەمپ كرد و رایگەیاند: زۆر بە خراپی لێكەوتە و ئەنجامەكانی ئەوانەمان بینینی كە هۆشدارییەكانی تایبەت بە كۆرۆنایان فەرامۆش كرد.
باراك ئۆباما وتیشی: پێویستە هەموان بە تایبەتی گەنجەكان  داواكاری باشتریان لە حكومەت هەبێت و لەكاتێكدا هەڵبژاردنەكان لەم پایزەدا ئەنجامدەدرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە: ناتوانن چیدی فەرامۆشكردنی زیاتری گۆڕانی كەشوهەوای زەوی بكەن
ئەو وتانەی باراك ئۆباما هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا زۆر بە خێرایی و تا ئێستا لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین رێژەی تووشبوون لەو وڵاتەدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە