کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گۆڕانكاری لەشێوازی وەرزشكارە سەركەوتووەكانی ئۆڵۆمپیاد ناكرێت

.

02:29 PM - 28/03/2020


دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو دواخستنی ناچاری پێشبڕكێكانی ئۆڵۆمپیادی 2020ی تۆكیۆ بۆ ساڵی داهاتوو  دڵەڕاوكێیەكی زۆر لەنێوان وەرزشكاران بڵاوبۆتەوە بەتایبەت ئەو وەرزشكارانەی بلیتی بەشداریكردنیان لە ئۆڵۆمپیاد بەدەستهێناوە  ئەمەش دوای چەندین ركابەری بەهێز و قۆناغی پاڵاوتن .

 لەمبارەیەوە سباستیان كوی سەرۆكی یەكێتی گۆرەپان و مەیدانی جیهان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندووە: سەرەرای دیاری نەكردنی وادەو كاتی دەستپێكردنی پێشبڕكێكانی ئۆڵۆمپیاد  دڵنیایی ئەوە بەیاریزان و وەرزشكاران دەدەین  بەتایبەت ئەوانەی سەركەوتوو بوون و توانیویانە بلیتی بەشداری كردن لەئۆڵۆمپیاد بەدەستبهێنن  كە هیچ گۆرانكارییەك لەشێوازی سەركەوتن ناكرێت و بەشداریكردنیان پارێزو دەبێت  ئەو یاریزانە ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی میدالەكان دەكەن كە توانیویانە بلیتی سەركەوتن بەدەستبهێنن  یاخود بۆ تەواوكردنی یارییەكانی پاڵاوتنیش لەماوەیەكی نزیكدا گۆرانكارییەكانی بەرێوەچوونی پێشبڕكێكانی پاڵاوتن بڵاودەكەینەوە تا یاریزانان ئامادەكاری بۆ شێواز و بەرنامە نوێیەكە بكەن .

 هەروەها لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهانیش بەهەمان شێوە دڵنیایی دەداتە هەڵبژاردەو تیپ و یاریزانان كە سەركەوتنیان مسۆگەركردووە  ئەمەش لەكاتێكدایە كە بریارە 11 هەزار وەرزشكار لە 32 یەكێتیی وەرزشیدا لەئۆڵۆمپیاد بەشدار بن  تائێستا لەسەدا 57ی یاریزانان توانیویانە بلیتی سەركەوتن مسۆگەر بكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە