کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێ قۆناغی خولی ئەڵماسی دواخرا

.

02:27 PM - 28/03/2020


رێكخەرانی خولی گۆرەپان و مەیدانی ئەڵماسی جیهان كە یەكێكە لەبەهێزترین پاڵەوانێییەكانی جیهان  بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سێ قۆناغی خولەكەیان دواخست  كە بریاربوو لەنێوان رۆژانی 24 تا 31ی مانگی داهاتوو لەهەریەك لەشارەكانی ستۆكهۆڵۆمی سوید و ناپۆلی ئیتاڵیا و ریباتی مەغریب بەرێوەبچێت  ئەمەش بووە پێنجەم قۆناغ كە دوادەخرێت لەدوای قۆناغەكانی دۆحەی قەتەڕ و  شەنگهای چین  هەروەها رێكخەرانی پاڵەوانێتییەكە ئەوەشیان ئاشكراكردووە دوای ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكە وادە و كاتی نوێ بۆ بەرێوەچوونی ركابەری قۆناغە دواخراوەكان دادەنێن .
 جێگەی باسە خولی ئەڵماسی لە 14 قۆناغ پێكهاتووە و هەر قۆناغەی لەشاری وڵاتێك بەرێوەدەچێت  جگە لەوەی قۆناغی زێرێن-یش لە شەش قۆناغ پێكهاتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە